عیراقی

سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X)‌ به‌زمانی كوردی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری سالی کوردییەوە بڵاوکردەوە.

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق به‌گشتیی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی ده‌كات، خوای گه‌وره‌ به‌ خێر و خۆشی بیگێڕێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "به‌هیوای به‌رده‌وامبوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ عیراقدا، كه‌ به‌هه‌وڵی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌له‌ ته‌باكه‌ی به‌ره‌و سبه‌ینێیه‌كی گه‌شاوه‌تر هەنگاو دەنێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "نه‌ورۆز ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و چاره‌نووسی هاوبه‌ش و مێژوویه‌كی مه‌زنیان بیرده‌خاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش هه‌موو عیراقییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan