ئابووری

سەبەتەی دووەمی خۆراک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبەتەی دووەمی خۆراک دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ئاشکرایکرد جگە لە برنج و رۆنی زەیت سەبەتەی خۆراکی مانگی یەکیان دابەشکردووە و ئامادەکاریش بۆ دابەشکردنی سەبەتەی مانگی دوو دەکەن.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی یەک لە کۆتاییدایە تەنها برنج و رۆنی زەیت ماوە بە تەواوی دابەشبکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژانە چەند بڕی برنج و رۆنی زەیت بگاتە کۆگاکان بەسەر بریکارەکاندا دابەشی دەکەن و لە چەند ڕۆژەی داهاتووشدا دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی مانگی دوو دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan