گێتی
ئێران... هه‌موو فشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، بەڵێن بە خەڵکی ئێران دەدەین کە هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ و هەموو هەلێک دەقۆزینەوە و ئاڵۆزییەکانی سیاسەتی ئەمه‌ریکا پووچەڵ بكه‌ینەوە.
عەباس عیراقچی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "ئێمە دوای شەڕی هەشت ساڵە، قۆناغێکی هێندە قورسمان به‌ڕێنه‌كردووه، لەو شەڕە ئەزموونمان وەرگرت و وڵاتمان لەباری ئاسایش و بەرگرییەوە گەیاندۆتە ئاستێک کە هێزێکی گەورەش ناتوانێ زیانمان پێبگه‌یه‌نێت".
وتیشى "مەرجەکانی سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا بۆ ئێمە تازە نییە و پێشتریش وەک فشار ئەزموونمان کردووە و ئێستاش بەڵێن بێ کە هەموو هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ و هەموو هەلێک بقۆزینەوە، بۆئه‌وەی ئاڵۆزییەکانی سیاسەتی ئەمه‌ریکا پووچەڵ بکەینەوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ى ئیماراته‌وه نامه‌یه‌كى بۆ عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران ناردووه و داواى رێككه‌وتنى لێكردووه یان هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران.
ع
بیروڕا



