ئابووری

دوای تۆماركردنی بەرزترین ئاست نرخی زێر دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای تۆماركردنی بەرزترین ئاست نرخی زێر دابەزی


مەودا میدیا-  
دوای ئەوەی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا نرخی زێر ریكۆردێكی مێژوویی لە بەرزبوونەوەدا تۆمار كرد، جارێكیتر نرخەكەی بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزییەوە. 

هەفتەی رابردوو نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكاندا گەیشتە سی َ هەزار و 57 دۆلار، كە ئەوەش بەرزترین ئاستی پێوانەییە لە مێژوودا، بەڵام لە كاتی داخستنی بازاڕی هەفتانەدا ئەو نرخە دابەزی بۆ سێ‌ هەزار و 23 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك. 

هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕ لە رۆژی هەینی، بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و پرۆسەی كۆكردنەوەی قازانج لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دەگەڕێتەوە. 
 
زێڕ كە بە یەكێك لەو سامانانە دەناسرێت كە لە كاتی مەترسییە جیۆسیاسییەكان وەبەرهێنەران رووی تێدەكەن، ئەم ساڵ 16 جار ئاستی مێژوویی لە بەرزبوونەوە تۆمار كردووە. رۆژی پێنجشەممەی رابردووش گەیشتە 3057 دۆلار كە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژوودا. 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan