ئابووری
سكاڵا له‌سه‌ر سودانی، مه‌سرور بارزانی و ته‌یف سامی تۆمارده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تیمێکی خۆبەخش سەبارەت بە دواکەوتن و پرسی ته‌وتینی مووچه‌ی فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێم و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عیراق تۆمار دەکەن.
د.ره‌عد ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د، پرۆفیسۆر لە زانکۆی سەڵاحەدین و ئاكۆ محه‌مه‌د مه‌حمود، مامۆستا له شاری سلێمانی، بە هاوکاریی پارێزەری رەوەند هیرانی له دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی بەغدا سکاڵایان دژی (سودانی و بارزانی تەیف سامی) تۆماركردووە.
سکاڵاکاران رایانگەیاندووە "دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دەرکرد بۆ یەکلاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی هه‌رێمی كوردستان بەڵام حکومەتەکانی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان پابەند نەبوون بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بڕیارەکە".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە "تاوەکو ئێستا فەرمانبەران و خانەنشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 12ی 2024یان وه‌رنه‌گرتووه و مووچه‌ی ئه‌مساڵیش به‌بێ دواكه‌وتن هاوشێوه‌ی هاوتاكانمان به حكومه‌تی فیدڕاڵی پێ‌نادرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیك ده‌بنه‌وه له كۆتایی مانگی ئازار و ره‌مه‌زان هێشتا مووچه‌ی مانگی ئازار دابه‌شنه‌كراوه".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "داوا ده‌كه‌ن رێكاری یاسای له دژی محه‌مه‌د شیاع سودانی، مه‌سرور بارزانی و ته‌یف سامی بگیرێته‌به‌ر و به‌پێی بڕگەی یەکەمی ماددەی 329ی یاسای سزادانی عیراقی هەموارکراو یان هەر ماددەیەکی یاسایی كه بە گونجاو دەزانرێت سزا بدرێن، چونکە بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی داوا دەکات مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ له رێگه‌ی بانكه‌كانی حکومەتی فیدڕاڵیه‌وه دابه‌شبكرێت بەشێوەی (ته‌وتین) به‌ڵام بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ناكرێت، لە کاتێکدا بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پابەندکەرن و دەبێت بەپێی بڕگەکانی ماددەی (94)ی دەستور جێبەجێ بکرێن".
ب ح

بیروڕا