ئابووری

تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارەبای ناوشاری سلێمانی دەبێتە 24 کاتژمێری

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارەبای ناوشاری سلێمانی دەبێتە 24 کاتژمێری
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا کۆدەبێتەوە چەند پێشنیارێک بۆ دانانی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیش دووپاتیدەکاتەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارەبای ناوەندی شاری سلێمانی دەکرێتە 24 کاتژمێری.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پڕۆژەی رووناکی لە سلێمانی چووەتەبواری جێبەجێکردنەوەو لەسەر هەشت فیدەر بە نزیکەیی نۆ هەزار هاوبەشی کارەبای لە ماڵان و شوێنە بازرگانییەکانی لەسەرە، واتە شەش گەڕەک و ناوچەیەک کارەباکەیان بووەتە 24 کاتژمێری".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی کارەباکەیان بووەتە 24 کاتژمێری هیچ کێشەیەک یان گلەییەکیان نەبووەو بەپێی پلانی وەزارەتی کارەباش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سیستمەکە لە تەواوی ناوشار جێبەجێ دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan