عیراقی
بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێک دەرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/3/23، دەستەی دەستپاکی عیراق بڵاویکردەوە بە ئامادە نەبوون سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ بەپرسی پێشووی فەرمانگەی باج لە کەرکوک دەکراوە.
دەستەی دەستپاکی عیراق رایگەیاند "دادگای تاوانەکانی کەرکوک بە ئامادەنەبوون سزای شەش ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بۆ تۆمەتباری هەڵهاتوو (هانا عەبدولکەریم حەسەن ئەلبەیاتی) بەرپرسی بەشی زەوی و زار لە فەرمانگەی باجی کەرکوک دەرکردووە، کە لە بەرانبەر ئەرکەکەی بەرتیلی وەرگرتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دادگای کەرکوک بە ئامادەنەبوون بڕیاری چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ تۆمەتباری هەڵهاتوو دەرکردووە بە تۆمەتی دەستکاریکردنی مامەڵەیەکی وەرگرتنی باج بۆ موڵکێک".
ئەوەشی خستەڕوو "دادگا بڕیاریداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵک و قەدەغەکردنی گەشتی بەسەر (هانا عەبدولکەریم حەسەن ئەلبەیاتی)دا سەپاندووە".
ب ح

بیروڕا