ئابووری

سبەینێ لەسنووری ئەم قەزایە نەوت دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ لەسنووری ئەم قەزایە نەوت دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/3/23، قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە راگەیەندراوێکدا  ئاگاداری دانیشتووانی سنووری قەزاکە دەکاتەوە کە سبەینێ بەشی یەکەمی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن بەغداوە دابینکراوە دابـەش دەکرێـت.

قائیمقامییەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند "سبەینێ بەشی یەکەمی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن بەغداوە دابینکراوە لەسنووری قەزای سیـدسادق  دابـەشدەکرێـت و لە رۆژانی داهاتوودا لە سنـووری گوندەکانی بناری سورێن دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبیت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە  "بـڕی 200 لیتر نەوت بە هەر خێزانێـک دەدرێـت بەبڕی 60 هەزار دینار، دابەشکردنی  ئەو بـڕە نەوتـە تەنهـا بەکارتـی زیـرەک بە هاوڵاتییان دەدرێـت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال