ئابووری
عیراق خاوه‌ن یه‌ده‌گێكى به‌هێزه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق باس له به‌هێزى یه‌ده‌گى عیراق ده‌كات و ده‌ڵێت، عیراق خاوه‌ن یه‌ده‌گێكى به‌هێزى دراوى بیانیی و ئاڵتوونه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌ده‌گى عیراق له دراوى بیانیى له ئاستێكى به‌رزدایه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى به‌هێزى له‌سه‌ر ئابوورى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه".
وتیشى "یه‌ده‌گى دراوى بیانیی عیراق له سه‌رو 106 ملیار دۆلاره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها خاوه‌نى سه‌رو 160 ته‌ن یه‌ده‌گى ئاڵتوونه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و دوو یه‌ده‌گه‌ى عیراق له‌م كاته‌دا زۆر باشه بۆ ئابوورى وڵاته‌كه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ساڵانه یه‌ده‌گى ئاڵتوون زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه".
ع
بیروڕا



