عیراقی
ئەمشەو پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/24، پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە وخوێندنەوە بۆ حەوت پڕۆژە یاسا دەکات كه گرنگترینیان پڕۆژهیاسای دهستهی حهشدی شهعبییه.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد "کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوەو خوێندنەوە بۆ حەوت بڕگە دەکات".
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، کە یاساکە لە 18 ماددە پێک هاتووە و تێیدا رێکخستەنەوەی حەشدی شەعبی، مۆڵەت، دەرماڵە، پلە بەرزکردنەوە و خانەنشینی لەخۆ دەگرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی ناکۆکیی لەسەر پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی، كێشە لەنێوان سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروستبووەو ماوەی 50 رۆژە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی راگرتووە.
ب ح

بیروڕا