عیراقی

حەیان عەبدولغەنی: هیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر نەوتی هەرێمدا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەیان عەبدولغەنی: هیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر نەوتی هەرێمدا نییە
مەودا میدیا-

وەزیرى نەوتی عیراق ئاشکرایکرد کە هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 290 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت بەڵام ئەوان هیچ دەسەڵاتێکیان بەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق لە دیمانەیەکی کەناڵی عیراقییەدا رایگەیاند "لەئێستادا هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 290 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و رێکخراوی ئۆپیکیان لەم بابەتە ئاگادارکردووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە پێی یاسای بودجە 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە و پێشبینی دەکەن هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لە رۆژێکدا بگاتە 350 هەزار بەرمیل نەوت".

ئەوەشی خستەڕوو "لایەنی ئەمەریکییان ئاگادارکردووەتەوە کە ئێران بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان، بەڵگەنامەی عیراقی بۆ فرۆشتنی نەوت ساختەکردووە".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan