گێتی

ئیمامئۆغلۆ ده‌بێته‌ كابووس بۆ ئه‌ردۆغان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیمامئۆغلۆ ده‌بێته‌ كابووس بۆ ئه‌ردۆغان

مه‌ودا میدیا-

كاندیدى به‌هێز بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ ده‌بێت، شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵیش ده‌ڵێت، زۆرینه‌ى خه‌ڵك ده‌نگیان پێداوه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى.

 شارەوانی ئیستەنبوڵ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌ "لەکۆی 15 ملیۆن کەس 13 ملیۆن و 211 هەزار کەس هاوسۆزی خۆیان بۆ ئیمام ئۆغڵو دەربڕیوە و سەرەڕای دەستگیرکردنی، لە هەڵبژاردنێکی رەمزیدا دەنگیان پێداوە تا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا کاندید بکات".

ئیمام ئۆغڵو لەو زیندانەی کە لە رۆژئاوای ئەستەنبوڵ لێی بەندکراوە، پێشوازی لەو هەواڵە کرد و رایگەیاند "ئەو هەواڵە زۆر دڵخۆشی کردووه‌".

هه‌روه‌ها "دەیان ملیۆن کەس لەم وڵاتەدا کە بەدەست سەرکوتکردنی حکومەت و ئابوورییەکی تێکشکا و ناکارایی و ئاژاوەگێڕییەوە دەناڵێنن، دەیانەوێت بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بڵێن بەسە".

ع
Qaiwan
Qaiwan