عیراقی

بۆ تازەكردنەوەی زانیاری دەنگدەر، پێویست بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەكات كەپێشتر تۆماركراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ تازەكردنەوەی زانیاری دەنگدەر، پێویست بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەكات كەپێشتر تۆماركراوە


مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق پرۆسەی تازەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات و پرۆسەكەش ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند"لە رۆژی سێشەممەوە پرۆسەی تازەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات بۆ ئەنجامدانی حاڵەتەكانی تازەكردنەوەی تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانەی بۆ یەكەمجار بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەكەن لەگەڵ راستكردنەوە وگۆڕانكاری وكوژانەوە و تۆماركردنی ئاوارەكان وتۆماری هێزە ئەمنیەكان". 

وتیشی"كارتی نیشتمانی بەسە بۆ سەلماندنی عیراقیبوونی دەنگدەر، ئەگەر كارتی نیشتمانیش نەبوو ئەوا پێویست بە ناسنامەی باری كەسێتی و رەگەزنامە دەكات". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بۆ تازەكردنەوەی زانیاری دەنگدەر، پێویست بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەكات كەپێشتر تۆماركراوە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال