عیراقی

پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە


بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عیراق، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیكەی دوو بۆ سێ‌ پلە بەراورد بە دوێنێ‌ بەرزتر دەبنەوە. 

لە راگەیەنراوێكدا دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردووەتەوە، كەش و هەوای ئەمڕۆ سێ‌ شەممە روون و هەندێك جاریش پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە شەودا ئاسمان بە تەواوی هەور دەبێت و لە هەندێك لە شارەكانی خوارووی وڵات نمەباران دەبارێت. 

ئاماژە بەوەشكراوە، پلەكانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نزیكەی دوو تا سێ‌ پلە بەرزتر دەبنەوە، بەڵام لە شەودا دادەبەزن. 

كەشناسی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران و هەندێكجاریش رەشەبای لەگەڵدا دەبێت  و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك لە ناوچەی ناوەڕاست بەرزدەبنەوە.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال