عیراقی
بزووتنەوەی سادقون هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەركردەیەكی بزووتنەوەی سادقون داوا لە حكومەتی عیراق دەکات لێدوانەکانی قەیس خەزعەلی بەهەند وەربگرێت و لێكۆڵینەوە لەو گرووپانە بکات کە کار بۆ تورکیا دەکەن لەناوخۆی عیراق.
سەعد سەعدی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی سادقون رایگەیاند "پیلانەكانی توركیا لە هەرێمی کوردستان، هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایش و سەروەریی عیراق و ناکرێت بەغدا لە ئاست ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی ئەنکەرە بێدەنگ بمێنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە حكومەتی عیراق لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە بكات لەبارەی بوونی ئەو گرووپە چەكدارانەی كار بۆ بەرژەوەندیی و ئەجێنداکانی توركیا دەكەن، بە توندترین شێوە سزایان بدات".
ئەوەشی خستەڕوو "بوونی ئەو گرووپانە كارەساتێكی گەورەیە بۆ عیراق، چونكە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات دروست دەكەن و ناکرێت حکومەت و لایەنەکان لەئاست ئەم پێشێلکارییە هەروا بە بێدەنگی بمێننەوە".
ب ح

بیروڕا