عیراقی
مامۆستایان بایکۆتی دەوام دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مامۆستایان و فەرمانبەران سەربە وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە بەرانبەر چەند داواکارییەک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە هاوپیشەکانیان دەکەن، وەزیری پەروەردەش بەڵێنی جێبەجێکردنی بەشێک لە داوا کارییەکان دەدات.
مامۆستایان و فەرمانبەران رایانگەیاندووە "مووچەخۆرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە زۆر بواردا ستەمیان لێ دەکرێت و مافەکانیان پێشێل دەکرێت، هەربۆیە بڕیاری مانگرتن و بایکۆتی دەوامیانداوە".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە "دەبێت یاسای خزمەتی پەروەردەیی لەگەڵ خزمەتی زانکۆیی لەرووی مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانیان هاوتا بکرێن کە دەرماڵەکانی بڕوانامە و ناونیشانی زانستی، هاتوچۆ، هاوسەرگیری و منداڵ، دەگرێتەوە".
لە بەرانبەردا ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردەى عیراق رایگەیاند " رۆژى سێشەممە میوانداریی نەقیبی مامۆستایان دەکەن و گفتوگۆ لەبارەى بەرزکردنەوەى دەرماڵەى پیشەیی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار دەکرێت".
ب ح

بیروڕا