عیراقی

داخستنی تیکتۆک لە عیراق ئاسان نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داخستنی تیکتۆک لە عیراق ئاسان نییە

مەودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، داخستنى تیكتۆك له‌ عیراق كارێكى ئاسان نابێت.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "داخستنی تیكتۆك و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر له‌ عیراق ئاسان نییه‌و پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌نه‌ باش و خراپه‌كانی بكرێت".

وتیشى "پێویسته‌ هۆكاری داواكاری وه‌زیری گه‌یاندن بزانرێت كه‌ بۆچى داواى داخستنى ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى كردووه‌ له‌ عیراق".

له‌ ماوه‌ى رابردوو هه‌یام یاسرى، وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق داوایكردبوو كه‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ عیراق سانسۆر بكرێن و تیكتۆكیش له‌ناویاندا دابخرێت به‌هۆى كاریگه‌ریی خراپى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال