عیراقی
حەشدی شەعبی پابەندی بڕیارەکەی ئەمەریکا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسێکی جیهانی بڵاویکردەوە کە گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لە عیراق رەزامەندی تاران-یان وەرگرتووە بۆ دانانی چەکەکانیان و خۆپاراستن لە هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند "گرووپە چەکدارییە عێراقییەکانی سەربە ئێران ئامادەن چەک دابنێن و گفتوگۆکانی گرووپە چەکدارییەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پێشکەوتنی باشی هەبووەو سودانی بە فەرمی سەرکردەی گرووپەکانی لە هێرشی ئەمەریکا ئاگادارکردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەریەک لە گرووپە چەکدارەکانی (حزبوڵڵای عیراقی، نوجەبا، سەید ئەلشوهەدا، ئەنساروڵڵا) بارەگاکانیان لە پارێزگاکانی موسڵ و ئەنبار چۆڵکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "گرووپە چەکدارەکانی ناو حەشدی شەعبی لەلایەن ئێرانەوە رێنماییان پێدراوە کە هەموو رێگەیەک بۆ خۆپاراستن لە هێرشی سەربازیی ئەمەریکا و ئیسرائیل بگرنەبەر و بەهیچ شێوەیەک هێرش نەکەنە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عیراق".
ب ح

بیروڕا