عیراقی

راوێژكارى سودانى: سه‌پاندنى باج كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عیراق نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژكارى سودانى: سه‌پاندنى باج كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عیراق نابێت

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، سه‌پاندنى باج له‌ لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر عیراق هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر ئابوورى وڵاته‌كه‌ نابێت.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بڕیارانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى سه‌پاندنى باج به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و عیراقیش، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عیراق نابێت".

وتیشى "عیراق هیچ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یه‌كى بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ نابێت، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی به‌ نه‌وتیش هه‌بێت شتێكى ئاساییه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌كییه‌".

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو تره‌مپ، كۆمه‌ڵێك بڕیاریدا بۆ سه‌پاندنى باج به‌سه‌ر وڵاتان، عیراقیش له‌و چوارچێوه‌یه‌بوو.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال