عیراقی

سودانى ده‌چێته‌ توركیاو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانى ده‌چێته‌ توركیاو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه‌


مه‌ودا میدیا-

بەرپرسێکی باڵای عیراق رایگەیانووه‌، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە سەردانی داهاتوویدا بۆ ئەنكەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سه‌رۆك كۆمارى توركیا تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ دەکەن.

بەرپرسێکی باڵای عیراق نه‌یویستووه‌ ناوى ئاشكرابكرێت راگه‌یاندووه‌ "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا و محه‌مه‌د شیاع سودانى، سەرۆکی تورکیا و لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عیراق تاوتوێ دەکەن".

هەروەها باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنكه‌رە بڵاوی کردەوە "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی تورکیا دەکات".

ئاماژەی بەوەش کردووە "گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان هەردوولا تیشک دەخرێنە سەر کۆمەڵێک بابەتی ستراتیژی، دیارترینیان پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان، جگە پرسی  وزە و گواستنەوە و بازرگانی".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال