عیراقی

سوودانی داوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودانی داوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/4/12، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی دوایین پێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکەیان تاوتوێکردووەو جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی هاوڵاتییان کردووەتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و چارەسەرکردنی هەر کێشە و ناکۆکییەک لە رێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan