عیراقی

ئه‌میندارى گشتیی نوجه‌باى عیراق وه‌ڵامى ئه‌مه‌ریكاى له‌باره‌ى حه‌شدى شه‌عبى دایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌میندارى گشتیی نوجه‌باى عیراق وه‌ڵامى ئه‌مه‌ریكاى له‌باره‌ى حه‌شدى شه‌عبى دایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

نوێنەری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عیراق لە ئێران رایگەیاند، پرسی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی عیراق هیچ بنەمایەکی نییە و هۆکارەکەی هزری وەهماوی ئەمه‌ریکایە.

سەید عەباس موسەویی، نوێنەری نوجەبای عیراق لە ئێران رایگەیاند، هێزەکانی حەشد بەشێکی دانەبڕاو لە هێزە چەکدارەکانی عیراقن، حەشد پاڵپشتی سەرەکیی بەرخۆدانە و بە پەسەندکردنی یاسای هەیئەت حەشدی شەعبی روانگەی سه‌باره‌ت بە بەرخۆدان ناگۆڕدرێت و نەگۆڕاوە".

وتیشى "هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ناڕاستە و درۆیە و ئەو هێزانە بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی عیراقن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "حه‌شد ناوەندێکە کە بە فەتوای جەهادی مەرجەعیەت پێکهاتووە و هیچکات هەڵناوەشێتەوە، هەڵوەشاندنەوەی حەشی شەعبی لە هزری دوژمنی ئەمه‌ریکییەوە سەرچاوەی گرتووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan