عیراقی
سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی لەبارەی 37مین ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفال بڵاوکردەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "عیراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی رژێمی لەناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال) و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە رۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیردێننەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەو تاوانە دڕندانەیە رووخساری ناشرین و رەگەزپەرستییانەی رژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەسەر هەموو پاڵنەرەکانی ڕق و کینەدا سەردەکەون، کە بەعسی سەدام هەوڵی چاندنی دەدا لە نێو چین و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بە پێکهاتە هەمەچەشنەکەیەوە، ستەمکاری لە تاریکی مێژوودا کۆتایی پێهاتووە".
باسی لەوەشکرد "عیراقییەکان پێکەوە بەردەوام بوون لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان و بەرزڕاگرتنی پێگەی وڵاتێکی یەکگرتوو و ئارام و سەقامگیر".
ب ح

بیروڕا