کوردستانی

تەرزە و باران دەبارێت و ئەگەری بەفربارینیش هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرزە و باران دەبارێت و ئەگەری بەفربارینیش هەیە

مەودا میدیا-

بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی ئەمڕۆ تا درەنگانی شەو لە بەشێكی زۆر لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە رێژەی جیاواز باران دەبارێت و لە هەندێك ناوچەی بەرزیش ئەگەر بەفربارین هەیە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەمڕۆ بە گشتی تا درەنگانی شەو لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەوری چڕ دەبێت و ئەگەری تەرزە و بارانبارین و هەورە بروسكەش دەبێت". 

وتیشی"بەهۆی ئەوەی پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن، بۆیە لە هەندێك لە ناوچە بەرز و شاخاوییەكان ئەگەری بەفربارین هەیە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو دۆخە تا درەنگانی ئەمشەو بە دیاریكراویش كاتژمێر 12ی شەو بەردەوام دەبێت و دوای ئەوەش كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و لە رۆژانی داهاتووشدا وردە،وردە پلەكانی گەرما جارێكیتر روو لە بەرزبوونەوە دەكەنەوە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan