گەلەری

دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 هەزارەوە دەكرێتە 300 هەزار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 هەزارەوە دەكرێتە 300 هەزار دینار


مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، چەند خاڵێكی گرنگ لەسەر باشتركردنی ژیانی مامۆستایان و پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە عیراق بڕیاری لەسەردراوە. 

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 15ی نیسان، نوسینگەی رۆژنامەوانی دكتۆر مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر چەند خاڵێكداوە كە سوودی بۆ كارمەندانی پەروەردەیی هەیە لە بەرامبەر رۆڵی گرنگیان لە بونیادنانی نەوەكان و پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن لە وڵاتدا.

بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو خاڵانەی كە دەنگی لەسەر دراوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە،
 یەكەم، زیادكردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ مامۆستایان و راهێنەران لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێك..
دووەم، زیادكردنی ماددەیەكی یاسایی كە تێیدا هاتووە خزمەتگوزاری لە ناوچە گوندنشینەكان دوو هێندە زیاد بكرێت بۆ كاتی خانەنشینی، بە ئامانجی هاندانی كادیران بۆ كاركردن لە ناوچە دوورەدەستەكان.
سێیەم، دامەزراندنی وانەبێژ و كارگێڕانی گرێبەستی ساڵی 2020. .
چوارەم، خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەروەردەی ساڵی 2024 بۆ دەستەبەركردنی شایستە داراییەكانیان بۆئەوەی بتوانن بەبێ دواكەوتن و پەراوێزخستن ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن.
پێنجەم، دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر هەموو كارمەندانی پەروەردەدا بەبێ‌ جیاوازیكردن لە نێوانیاندا. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan