کوردستانی
بانگى هه‌موو مزگه‌وته‌كانى شارى سلێمانى ده‌چێته سه‌رچنار
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
كاركردن بۆ بانگدانى ئه‌لیكترۆنیى گه‌یشتووه‌ته قۆناغى كۆتایی و بڕیار وایه له چه‌ند رۆژى داهاتوو بكه‌وێته‌كار.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ئه‌وقافى سلێمانى به مه‌ودا میدیا دراون "بانگدانى ئه‌لیكترۆنیی له شارى سلێمانى گه‌یشتووه‌ته قۆناغى كۆتایی و له رۆژانى داهاتوو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن و ستۆدیۆى بانگدانیش له گه‌ڕه‌كى سه‌رچنارى شاره‌كه ده‌بێت".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "ئه‌و ستۆدیۆیه‌ى كه بانگى نوێژه‌كانى لێوه‌ده‌درێت، له گه‌ڕه‌كى سه‌رچناره، له‌وێوه بانگه‌كه په‌خشده‌كرێت به هه‌موو مزگه‌وته‌كاندا".
له ئێستادا ئه‌وقافى سلێمانى كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات ژماره‌یه‌ك بانگبێژى ده‌نگخۆش دیارى بكات و له كاتى نوێژه‌كان له ستۆدیۆكه‌وه بانگبده‌ن و مزگه‌وته‌كانیش لاى خۆیانه‌وه په‌خشى بكه‌ن".
ع
بیروڕا



