ئابووری
په‌تاته گرانبووه و كه‌میش بووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌وه‌ى وڵاتى ئێران، ناردنى په‌تاته‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان راگرتووه، نرخى په‌تاته به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه.
حاجى سه‌روه‌ر، به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێكه ئێران په‌تاته بۆ هه‌رێمى كوردستان نانێرێت، ئه‌مه وایكردووه نرخى په‌تاته گرانبێت".
وتیشى "ئه‌و په‌تاته‌ى له‌ناوخۆ هه‌یه، له وڵاتى پاكستان و به‌شێكیشى له وڵاتى سوریا دێته هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نرخى په‌تاته له‌ناوخۆ گرانبووه چونكه بڕه‌كه‌ى كه‌مه‌و به‌رهه‌مى ناوخۆش نییه، له ده‌ره‌وه‌ى كیلۆى تا 1500 دیناره له دوكانه‌كان، له عه‌لوه‌ش به سه‌رو هه‌زار دیناره".
ع
بیروڕا



