عیراقی

كۆمیسیۆن هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمیسیۆن هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئەوانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو کێشەی پەنجە مۆریان هەبووە سەردانی ناوەندەکانی کۆمسیۆن لە شار و شارۆچکەکان بکەن.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "ئەو كەسانەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە و ئەوانی خۆیان تۆمارنەكردووە لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دایكبووی ساڵی 2007ن سەردانی بنكەكانی كۆمیسیۆن بكەن بە مەبەستی تۆماركردنیان و چارەسەرکردنی کێشەی پەنجەمۆرەکەیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەكو 2025/4/23، دەرفەت هەیە ئەوانەی كێشەی پەنجەمۆریان سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن لە شار و شارۆچکەکان تاوەکو بێبەش نەبن لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan