عیراقی

هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان رەتدەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان رەتدەکەنەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئاشکرایکرد هێزەكانی ناو چوارچێوەكەش هەڵوێستێکی یەكگرتوویان هەیە و یاسای هەڵبژاردنی ئێستاش خزمەتی هەمووان دەكات و پێویستی بە هەمواركردنەوە نییە.

عامر فایز، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند "گۆڕانكاریی بەردەوام لە یاساكانی هەڵبژاردندا بەڵگەی بوونی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنییە، بۆیە هەرجۆرە گۆڕانکارییەک رەتدەکەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە،چونکە بەپێی ئەو یاسایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەشێوەیەكی سەقامگیر بەڕێوەچووە کە ئەوەش كاریگەریی یاساكە دەردەخات".

ئەوەشی خستەڕوو "هەمواری نوێ بۆ یاساکە خشتەی هەڵبژاردنەكان تێكدەدات، بەهۆی زۆری پێشنیار و فشارە سیاسییەكان هەر هەوڵیكیش لەوبارەوە و پرۆسەكە دوادەخات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan