عیراقی
دوای هەڵەبجە داوا دەكرێت دەشتی نەینەواش بكرێـتە پارێزگا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی رای گشتی كراوە، كلدان و ئاشوورییەكانیش داوای گۆڕینی دەشتی نەینەوا دەكەن بۆ پارێزگایەكی سەربەخۆ.
بەپێی نوسراوێك كە چوار حزبی كلدانی و ئاشوری لە رۆژی 15ی ئەم مانگە ئاراستەی رای گشتی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانیان كردووە، پێیان وایە عیراق بەرەو وڵاتێكی لامەركەزیی و فراوانكردنی دەسەڵاتی پارێزگاكان دەچێت، بۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە دەشتی نەینەوا هاوشێوەی هەڵەبجە بكرێتە پارێزگایەكی سەربەخۆ.
لە نوسراوەكەدا ئەو حزبانە دەشڵێن، لە پێناوی هێنانەدی دادپەروەریی و یەكسانی لە نێوان تەواوی پێكهاتەكانی عیراق پێویستە دەشتی نەینەوا بكرێتە پارێزگا و ئاماژەیان بە چەند ماددەیەكی دەستووریی و یاساییشداوە بۆ رەوایەتی داواكەیان.
لە نوسراوەكەدا ئەو حزبانە دەڵێن، دەستبەرداری ئەو مافە دەستووریی، سیاسیی و مێژووییەیان نابن.
ئ پ

بیروڕا



