عیراقی
تائێستا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عیراق تۆماركراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/4/19، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی پەتای خوێنبەربوون و گیانیان لەدەستداوە، ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد ئەوە بۆ چوارەم ساڵە پەتاکە لە عیراق بڵاودەبێتەوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی عیراق رایگەیاند "لەمساڵدا 14 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون و کە دوو حاڵەتیان گیانیانلەدەستداوە لە سەرانسەری وڵات تۆماركراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەش حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار تۆمار كراوە، چوار حاڵەتی تر لە پارێزگای كەركوك، لە بەغدا، موسەننا، نەینەوا و بەسرە لە هەریەكەیان یەك حاڵەت هەبووە".
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند "تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵدا هەیە و هیچ نیشانەیەکی دەرناکەوێت، پەتاکەش لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرەتا نەخۆشییەکە لە گوندی بەشیر بڵابووەتەوەو دواتر داقوق شەش کەسیان بە گومانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە جیاکردووەتەوە و خراونەتەژێر چاودێری پزیشکییەوە".
ب ح

بیروڕا