عیراقی

قه‌یس خه‌زعه‌لی: شەرع تیرۆریستە و دەبێت دەستگیربکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قه‌یس خه‌زعه‌لی: شەرع تیرۆریستە و دەبێت دەستگیربکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شه‌ممه‌، 2025/4/19،  ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق پەیامێکی لەبارەی سه‌ردانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزەری سوریا بۆ عیراق بە،ەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا بڵاوکردەوە.

قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگەیاند "ئه‌گه‌ر یاسای عیراقی جێبه‌جێ بكرێت، دەبێت شه‌رع له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت چونکە پێشتر لەچوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "سه‌ردانی سه‌رۆكی راگوزەری سوریا بۆ عیراق زووه‌و کاتی نەهاتووە، پێویستە لەکاتی سەردانییەکەی هه‌مووان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگای تاوانەکانی عیراق بن و شەرع دەستگیر بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو  "له‌ژێر رۆشنایی فەرمانەکە و به‌پێی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگای تاوانەکانی عیراق بن و رێزی لێبگرن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan