عیراقی

هاتنی هێزی نوێی ئەمەریکا بۆ عیراق رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتنی هێزی نوێی ئەمەریکا بۆ عیراق رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەكی سەربازیی لە عیراق گەیشتنی هێزێکی ئەمەریكا لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ بنكەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رەتدەکاتەوە.

سەرچاوەیەكی باڵای سەربازیی لە عیراق بە کەناڵی ئەلشەرقییەی راگەیاندووە "هیچ هێزێکی ئەمەریكا نەهاتووەتە بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار ئەو وێنانەش كە بڵاوكراوەنەتەوە كۆنن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە کە هێزێكی ئەمەریكی یەكێك لە بنكەكانیان لە سوریا چۆڵكردووە و هاتوونوتە عیراق و لە بنكەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار جێگیر بوون.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan