عیراقی

مانگی رابردوو نزیکەی 23 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگی رابردوو نزیکەی 23 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە سەرجەم پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند  "مانگی ئازاری ئەمساڵ، 22 هەزار و 967 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، لە بەرانبەردا چوار هەزار و 974 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیریی لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە بە دوو هەزار و 375 کەس،  وە هەروەها زۆرترین ژمارەی جیابوونەوەی هاوسەران لە ناوچەی کەرخی بەغدا تۆمارکراوە کە هەزار و 35 حاڵەتی جیابوونەوەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan