عیراقی

عیراق بیمەی تەندروستی دەداتە سەرجەم هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق بیمەی تەندروستی دەداتە سەرجەم هاوڵاتییان


مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق پرۆژەی بیمەی تەندروستی لە كۆتایی ساڵی 2023 خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی 10 ساڵیشی دیاریكردووە بۆ ئەوەی سەرجەم هاوڵاتییانی عیراق لە خزمەتگوزارییەكانی بیمەی تەندروستیدا بەشداربن. 

عەلی ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی بیمەی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند"لە ساڵی 2023وە تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن هاوڵاتی عیراقی بیمەی تەندروستییان بۆ كراوە و دەیانەوێت لە داهاتووشدا سەرجەم هاوڵاتییانی عیراق ببنە خاوەنی بیمەی تەندروستی". 

وتیشی"پاكێجەكانی خزمەتگوزاری بیمەی تەندروستی زۆربەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەخۆدەگرێت، كە زیاتر لە 245 جۆری نەشتەری، 410 جۆر خزمەتگوزاری تاقیگەیی و تیشك، 420 كەرەستەی چارەسەری و 20 جۆری خزمەتگوزاریی دەم و ددان دەگرێتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"پرۆژەی بیمەی تەندروستی لە كۆتایی ساڵی 2023 خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە قۆناغی یەكەم و دووەمدا توانیویەتی 48 دامەزراوە لە بەغدا بە رێكارەكانی بیمەی تەندروستییەوە لەخۆ بگرێت". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan