عیراقی

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سێ‌ حزب هەڵدەوەشێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سێ‌ حزب هەڵدەوەشێنێتەوە


مەودا میدیا-
بەهۆی سەرپێچیكردنی یاسای تایبەت بە لایەنە سیاسییەكان، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سێ حزبی سیاسی. 

هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی بەشی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسییەكانی كۆمسیۆن رایگەیاند"بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو سێ حزبە لەسەر داوای ئەوان بووە بەهۆی ئەوەی یاسای حزبە سیاسییەكانیان پێشێلكردووە". 

 وتیشی"سەرجەم سەروەت و سامانی ئەو حزبانە دەستی بەسەردا گیراوە و بارەگاكانیشیان داخراوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەڕێوەبەرایەتییەكەیان چەند تیمێكی لە بەغدا و پارێزگاكانی تر پێكهێناوە بۆ ئەوەی سەردانی بارەگای لایەنە سیاسییەكان بكەن". 

باسی لەوەشكرد"بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ، پێداچوونەوە بە فایلی ئەو لایەنانە دەكەن كە ماوەكانیان تەواو بووە بەمەبەستی ئاگاداركردنەوەیان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە یان كۆنفرانسی حزبی.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan