راپۆرت
ئاڵتوون و بیتكۆین به‌رزبوونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، نرخى ئاڵتوون گه‌یشته سه‌رو 3400 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌و كانزایه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی، نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون ده‌ستى به به‌رزبوونه‌وه كرد، رۆژى هه‌ینى رابردوو له‌كاتى داخستنى بۆرسه، یه‌ك ئۆنسه به 3327 دۆلار بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دواى كردنه‌وه‌ى بۆرسه، به‌رزبوونه‌وه‌ى تر‌ى تۆماركردوو بۆ 3430 دۆلار به‌رزبووه‌وه، ته‌نها ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه زیاتر لە 100 دۆلار گرانبووه، به‌هۆیه‌وه نرخى مسقاڵى ئاڵتوونیش به‌رزبووه‌ته‌وه.
له لایه‌كى تریشه‌وه، نرخى بیتكۆین به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و یه‌ك بیتكۆین بۆ 88 هه‌زار دۆلار به‌رزبووه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو بۆ خوار 77 دۆلار دابه‌زى.
سه‌روان جه‌میل، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌تى نوێى ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له‌باره‌ى سه‌پاندنى گومرگ، ئه‌مه وایكردووه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان رووبكه‌نه كڕینى ئاڵتوون.
له لایه‌كى تریشه‌وه، چین وه‌ك یه‌كێك له وڵاته زلهێزه‌كان، له دوو مانگى رابردوو چه‌ند بانكێكى خۆى راسپاردووه ده‌ستبكات به كڕینى ئاڵتوونێكى زۆر، چونكه پێى وایه نرخه‌كه‌ى به‌رده‌وامه له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه، هاوكات داواشى له خه‌ڵكه‌كه‌ى كردووه ئاڵتوون بكڕن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا، گه‌وره وه‌به‌رهێنه‌رێكى ئیماراتى پێشبینى ئه‌وه‌ى كردبوو نرخى ئۆنسه بۆ 5000 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیا گه‌وره‌كانى جیهان پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ نرخى یه‌ك ئۆنسه بۆ نزیكه‌ى 4000 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
ع
بیروڕا



