عیراقی
دەستەی حەجی عیراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
عیراق لە بارەی حەجی بازرگانییەوە هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت، ئەو كارە فێڵكردنە و سزای قورسی لەسەرە.
دەستەی حەجی عیراق راگەینراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت"ئێستا لە ناو هاوڵاتییاندا بایەخ بە حەجی بازرگانی دەدرێت كە لە راستیدا هیچ بابەتێكی لەو شێوەیە نییە و ئەوانەی ئەو كارە دەكەن ئامانجیان تەنها بازرگانی و فێڵكردنە و كارەكەش بەدەرە لە هەموو یاسا و رێنماییەكان".
ئاماژەی بەوەشكردووە"دەستەكەیان لایەنی رەسمییە لە عیراق كە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هەیە و تەنها ئەوان بەرپرسن لە پێدانی ڤیزا بەو عیراقییانەی كە لە رێگەی تیروپشكەوە ناویان بۆ حەج دەرچووە و بەدەر لەو كەسانەش هیچ كەسێكیتر مافی حەجی نییە".
ئەو راگەیەنراوەی دەستەی حەجی عیراق لە كاتێكدایە كە ساڵی رابردوو ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان بە ڤیزای گەشت بەر لەوەرزی حەج چوونە وڵاتی سعودیە و بەهۆی درووستبوونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە زیاتر لە هەزار حاجی گیانیانلەدەستدا.
ئ پ
بیروڕا



