عیراقی
پەرلەمانتارێکی عیراق: هێزەکانی تورکیا داگیرکەرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/4/27، پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا هێزەکانی تورکیا نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە ناوەندی موسڵەوە دووربوون، دواتر بەردەوام بوون لە پێشڕەوی له قەزای شنگال.
یاسر حسێنی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "پێویستە ئەو هێزەی تورکیا کە لە باکووری عێراق جێگیرکراون، بە داگیرکە بناسێنرێن، نەک هێزی دژە تیرۆر کە تورکیا بانگەشەی بۆ دەکات لە کاتێکدا عیراق ناتوانێت لێپرسینەوە لەو هێزانە بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ سودانی، بەغدا پارێزبەندی و دەسەڵاتی بە سوپای تورکیا بەخشی بەهۆی بوونی لە سەر خاکی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عیراق و تورکیا".
ب ح

بیروڕا