عیراقی

كۆمسیۆن: هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردن تۆمارنەكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆن: هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردن تۆمارنەكراوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشکرایکرد  تۆماركردنی ناوی لیستی و هاوپەیمانییە سیاسییەكان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بەردەوامە.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند "پڕۆسەی تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان بەردەوامە بەڵام هێشتا هیچ هاوپەیمانییەكی سیاسی نوێ تۆمار نەكراوە، لە کاتێکدایە هەڵبژرانی رابردوو 64 هاوپەیمانێتی تۆمارکرابوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژمارەی ئەو لایەنانەی رێگەیان پێدروە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان 314 لایەنن، وە هەروەها كۆمسیۆن درێژترین ماوەی دیاریكردووە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، ئەوەش لەپێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ سەرجەم هاوڵاتییان بۆ نوێكردنەوەی داتاكانیان".

ئەوەشی خستەڕوو "کارکردنی کارمەندانی كۆمیسیۆن لە رۆژانی پشوودا تاوەکو فەرمانبەرانی كەرتی تایبەت و فەرمانبەرانی كەرتی گشتیی توانای نوێكردنەوەی تۆماری هەڵبژاردنەكانیان هەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan