عیراقی

فواد حسێن: سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران زیانى به‌ عیراق گه‌یاندووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


فواد حسێن: سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران زیانى به‌ عیراق گه‌یاندووه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق لە دیمانەیه‌کدا باسی لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمه‌ریکا، پرسەکانی وڵاتەکەی و هەروەها دۆخی سوریا و پێوەندیی داهاتووی بەغدا و دیمەشق کردووە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق به‌ رۆژنامەی 'الشرق' راگەیاند "عیراق بەتەواوی پشتگیریی لە پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران دەکات، هیوای خۆی بۆ گەیشتن بە لێکگەیشتن و دەرئەنجامە ئەرێییەکان دەربڕی کە خزمەت بە سەقامگیری بکات".

ناوبراو "هۆشداریشیدا لەوەی کە شکستی ئەو بژاردە دیپلۆماتییە لێکەوتەی کارەساتبار بۆ ناوچەکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت".

وتیشی "ئەگەر رێککەوتنی ئەمه‌ریکا و ئێران بکرێت، ئەوە لەسەر حیسابی هیچ لایەنێکی دیکەی ناوچەکە نابێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەهۆی سزاکانی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ئێران، وای لە بەغدا کردووە بەدوای سەرچاوەی جێگرەوەدا بگەڕێت بۆ هاوردەکردنی غاز، کە نزیکەی ۳۳%ی کارەبای عیراق لە غازی ئێران دابین دەکرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال