ئابووری
ئه‌مساڵ هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى كه‌مئاوى ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مى باران بارین له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مساڵ كێشه‌ى كه‌مئاوى رووبه‌ڕووى هاوڵاتییان ده‌بێته‌وه و ئاوى خواردنه‌وه كه‌مده‌بێته‌وه.
زیادبوون یان به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كان، له‌گه‌ڵ ته‌قینى كانى و چه‌م و كانییاوه‌كان، ده‌بنه هۆكار و سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتییان، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى كه‌مى رێژه‌ى باران بارین، ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كان كه‌میكردووه و كه‌مترین كانى و چه‌مه‌كان ته‌قیون و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانى ئاویش وشكیان كردووه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا كه له‌باره‌ى ئاوى خواردنه‌وه بۆ ناوچه‌كان كراوه، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ى رووبه‌ڕووى كه‌مى ئاوى خواردنه‌وه ده‌بێته‌وه و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروستده‌كات، شارى هه‌ولێره، چونكه كه‌مترین رێژه‌ى باران بارین هه‌بووه له شاره‌كه، ئه‌وه‌ش واده‌كات به ئاسانى ئاوى خواردنه‌وه نه‌درێته دانیشتوانى گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان.
هه‌روه‌ها قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى، بۆرى ئاوى دوكانه، تا ئێستا پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌كه ته‌واو نه‌كراوه، بۆیه دانیشتوانه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى كه‌مئاوى ده‌بنه‌وه و ره‌نگه به 10 رۆژ جارێك ئاو بدرێته هاوڵاتییان.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی به شارى سلێمانى هه‌یه، كه سود له هێڵى یه‌كه‌م و دووه‌مى دوكان - سلێمانى وه‌رده‌گرێت، هه‌رچه‌نده ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێكى مه‌ترسیدار، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت ئه‌م هاوینه دابه‌شكردنى ئاو به‌راورد به ساڵى رابردوو خراپتر بێت.
ع
بیروڕا



