عیراقی
وادەی تۆماركردنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردن دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، كاتی تۆماركردنی لیستی كاندیدەكان لە 15/5/2025وە دەستپێدەكات و تا رۆژی 13/6/2025 بەردەوام دەبێت.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، كاتی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزب و لیستەكان ماوەكەی 30 رۆژ دەبێت و لە رۆژی 15/4/2025وە دەستپێدەكات تا رۆژی14/5/2025 و دوای خۆ تۆماركردنیش ژمارە بە لیست و هاوپەیمانێتییەكان دەدرێت.
لە راگەیەنراوەكەی كۆمسیۆندا ئاماژە بەوەشكراوە، ماوەی تۆماركردنی سكاڵای هاوپەیمانێتی و حزبەكان 67 رۆژە و لە 15/4 دەستپێدەكات بۆ 1/7/2025 و رۆژی 10/7/2025یش راكێشانی ژمارە بە لیست و هاوپەیمانێتییەكان ئەنجامدەدرێت.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەشدا باس لەوەكراوە، بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدەكان لە 9/10/2025 دەستپێدەكات و ماوەكەشی 30 رۆژ دەبێت.
ئ پ
بیروڕا



