عیراقی

له‌ عیراق حه‌وت كه‌س به‌ تاى خوێنبه‌ربوون گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ عیراق حه‌وت كه‌س به‌ تاى خوێنبه‌ربوون گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى تاى خوێنبه‌ربوون ده‌یان كه‌س تووشبوون و گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "له‌ شاره‌كانى عیراق بەهۆی تای خوێنبەربوون، 53 کەس توشی ئەو نەخۆشییە بوون و 7 کەسیش گیانیانلەدەستداوە".

توشبوون به‌ تاى خوێنبه‌ربوون له‌ رێگه‌ى ئاژه‌ڵه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ و زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌شى تووشده‌بن قه‌ساب و گۆشتفرۆشه‌كانن.

له‌ هه‌رێمى كوردستانیش تا ئێستا یه‌ك كه‌س تووشى تاى خوێنبه‌ربوون بووه‌ كه‌ دانیشتووى كۆیه‌یه‌ و پیشه‌ى گۆشتفرۆشییه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan