عیراقی
په‌رله‌مانتارانى عیراق مووچه‌بڕ ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق بڕیاریداوه مووچه‌ى له‌و په‌رله‌مانتاره ببڕێت كه ئاماده‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق نه‌بوون و به‌هۆیه‌وه دانیشتنى رۆژى سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌مان دواخراوه.
موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، ھەردوو فەرمانگەی میدیایی و پەرلەمانی عیراقی راسپارد، ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاوبکەنەوە، کە ئامادەی دانیشتنی رۆژی سێشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه نەبوون و مووچەبڕیش بکرێن.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند "ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران بەردەوام دووبارە دەبێتەوە، تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمان رێکاری توند و پێویستی نەگرتووەتەبەر، ژمارەیەک لە فراکسیۆنەکانیش بە ئەنقەست ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نابن بۆ ئەوەی پەکی بخەن".
شایه‌نى باسه، مووچەی پەرلەمانتاران بەگشتی لەنێوان 7 بۆ 8 ملیۆن دینارە و بەگوێرەی بڕوانامەکەیان دەگۆڕێت.
ع
بیروڕا



