عیراقی

حسێن مونس:هیچ مەترسیەك لەسەر موچە نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حسێن مونس:هیچ مەترسیەك لەسەر موچە نییە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، دڵنیایی دەدات لەبارەی پرسی موچەو ئاشکرایکرد هیچ مەترسیەك لەسەر موچە نییە و دۆخەكە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.

حسێن مونس، ئەندامی لیژنی دارایی  پەرلەمانی عیراق بە رۆژنامەی (الصباح) راگەیاندووە "حکومەت چەند بژاردەیەکی لە بەردەمدایە و توانای تێپەڕاندنی هەر قەیرانێکی ئێستای هەیە و دۆخەکە جێگەی نیگەرانی نییە، هیچ كێشەیەكیش بۆ  مووچە دروست نابێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "له‌ ئه‌گه‌ری دابەزینی نرخی نەوت، حکومەت پێویستی بە دەستکاریکردنی خشتەی بودجە ده‌بێت، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانیش پێویستی بە بەڕێوەبردنی دارایی و پلانی گشتگیر هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "کورتهێنانی بودجەی ئێستا گەیشتووەتە (63) ترلیۆن دینار، ئەوەش ژمارەیەكی گەورەیە و پێویستە پەرلەمان کاری جدی بكات بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانەکە، جێگیرکردنی نرخی بەرمیلێک نەوت بە  (70) دۆلار لە چوارچێوەی بودجەدا كارێكی نا دروستە، دەبێت دەستکاری بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan