عیراقی
هۆكارى سه‌ره‌كیی جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران سۆشیال میدیا‌و خیانه‌ته
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پارێزه‌رێكى راوێژكار رایگه‌یاند، هۆكارى سه‌ره‌كیی جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له ئێستادا بۆ سۆشیال میدیا و خیانه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێى ئامارێكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عیراق بڵاویكرده‌وه "له ماوه‌ى مانگى نیسان، پێنج هه‌زار و 665 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران تۆماركراوه له شاره‌كانى عیراق، به‌بێ هه‌رێمى كوردستان".
باس له‌وه‌شكراوه "زۆرترین جیابوونه‌وه له پارێزگاى به‌غداو به‌سره بووه، ته‌نها له به‌غدا هه‌زار و 910 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆمار كراوه، كه‌مترینیش له پارێزگاى سه‌ماوه بووه به 96 حاڵه‌ت".
هه‌روه‌ها "له ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا له شاره‌كانى عیراق 28 هه‌زار و 853 گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى تۆمار كراوه".
بێرى قادر، پارێزه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پله‌ى یه‌كه‌م هۆكارى سه‌ره‌كیی جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران سۆشیال میدیا و خیانه‌ته، ئه‌مه زۆرترین هۆكارن بۆ جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران".
ع
بیروڕا



