عیراقی

ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژكرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڵاویكردەوە، بڕیاریانداوە ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی یەکشەممە 2025/6/15، درێژبکەنەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند "سبەینێ ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حزب و لیستەکانی خوازیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان كۆتایی دێت".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 2025/11/11ی بۆ ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دیاریكرد، کۆمسیۆنیش ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەو وادەیە دەربڕی.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan