راپۆرت
وردەكاری رێككەوتنەكەی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر نەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ زیاتر كاركردن لە بواری نەوت و كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت كە بڕیاری لەسەردراوە لە لایەن وڵاتانی ئۆپێك، وەزارەتی نەوتی بەغدا تیمێك رەوانەی هەرێمی كوردستان، ئەندامێكی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی دیاری دەكات رۆژانە چەند نەوت بنێرێت و پێویستە پابەند بێت.
یاسر غەزبان، وەزیری نەوتی حكومەتی عیراق لە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا كە لە دوای كۆبوونەوەی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدای پایتەختی عیراق ئەنجامیاندا وتی "لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتوین بە تایبەت بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق".
هەروەها "لە بارەی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت، تیمێك رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكەین و بەردەوامیش دەبین لە ئاڵوگۆڕی زانیارییەكانی نێوانمان".
غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرچەندە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت كاریگەری لەسەر داهاتی عیراق دەكات، بەڵام ناچارییە دەبێت و عیراق پابەندی ئەو رێككەوتنە بێت كە وڵاتانی ئۆپێك كردویانە".
ئەوەشی خستەڕوو "عیراق یەك ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە، واتە عیراق و هەرێمی كوردستان بۆیان هەیە پێكەوە لە رۆژێكدا دوو ملیۆن بەرمیل نەوت كەمبكنەوە".
باسی لەوەشكرد "حكومەتی عیراق بۆ هەرێمی كوردستانی دیاریدەكات كە رۆژانە چەند بەرمیل نەوت هەناردە بكات و دەبێت پێوەی پابەند بێت، بۆ نمونە بۆی دیاریدەكان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل لە هەرێمەوە هەناردە بكرێت، ئەوكات عیراق لای خۆیەوە بڕی هەناردە دائەشكێنێ و ئەویش یەك ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل دەنێرێت و لەگەڵ ئەوەی هەرێم دەگاتە دوو ملیۆن".
وتیشی "هەرێم چەند زیاتر نەوت بنێرێت بەغدا ناچارە لای خۆیەوە دایبشكێنێت بڕەكەی هەرێم و خۆی كەمتر نەوت بنێرێت و ئەمەش دەكرێت كێشە دروست بكات".
بەپێی ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا بۆ هەناردەی نەوت، پێویستە هەرێمی كوردستان پابەندی ناردنی نەوت بێت و ئەو بڕەی كە دەینێرێت لەسەر عیراق حساب دەكرێت و پارەكەشی دەچێتە سەر حسابی عیراق.
پێشتر وڵاتانی ئۆپێك ڕێككەوتن بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی رۆژانە هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی نرخی نەوتە كە ئێستا بۆ 27 دۆلار بۆ یەك بەرمیل نەوت دابەزیووە.