عیراقی
پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و ئەگەری بارانبارینش هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عیراق، لەمڕۆوە پلەی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا بەرزدەبێتە و ئەگەری بارانبارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.
دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە، پلەی گەرما لە رۆژی هەینی زیاتر بەرزدەبێتەوە بە رێژەی یەك تا دوو پلەی سیلیزی بە تایبەت لە كاتەكانی دوانیوەڕۆدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"سبەی یەكشەممە كە دەكاتە سێیەم رۆژی جەژنی قوربان پلەی گەرما لە یەكەم و دووەم رۆژی جەژن زیاتر بەرزدەبێتەوە".
كەشناسی عیراق باسی لەوەشكردووە"لە رۆژی دووشەممەوە پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری ئەوە هەیە كە بە رێژەی جیاواز باران ببارێت".
ئ پ
بیروڕا



